ڕوداوی هاتوچۆ لە هەولێر.. حەوت کەس برینداربوون و منداڵێکی یەکساڵ گیانی لە دەستدا

لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە هەولێر حەوت کەس برینداربوون و منداڵێکی تەمەن یەکساڵ و هەشت مانگ  گیانی لە دەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەی ڕوداوەکانی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر 1:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆنی بنەسڵاوە لەبەرامبەر باخچەی ئاژەڵان ڕوداوێکی پێکدادان ڕویدا لەنێوان سێ ئۆتومبێلدا لەئەنجامی ڕوداوەکە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و هەشت مانگ گیانی لەدەستدا وە و چوار کەسیش بریندار بوون”.

وەک وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕونیکردوەتەوە هۆکاری ئەم ڕوداوە نەهێشتنەوەی ماوەی سەلامەتییە لە نێوان ئۆتۆمبیلەکاندا و لە خێراییدا بەیەکیاندا کێشاوە.

هاوکات لە ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی پیرمام بارهەڵگرێکی ژمارە ئێران کە گازی گواستوەتەوە کۆنترۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە چەند هێمایەکی ڕێگاکەدا و پاشان چووەتە سەر سایدی بەرامبەر و لە ئۆتۆمبیلێکی داوە.

لەو ڕووداوەدا سێ کەس بریندار بوون و زیانی مادیش بە ئۆتۆمبیلەکان و ڕێگاکەش کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان دەکرێت

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

هێمن میرانی: كامێرای پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50 %ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50٪ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە.…
Total
0
Share