میدیایەکى عێراقى بڵاویکردەوە، وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەواوبووە، لە ئێستادا تەنها ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم ماوە بۆ بەغداد.
ئاشکراشیکرد، ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی سێ رەوانەبکات، رۆژی چوارشەممە بەغداد بڕی 950 ملیار بۆ مووچە دەنێرێت و، وەزارەتی دارایی هەرێم راستەوخۆ لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە و لە رۆژی پێنجشەممەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
هەواڵى ئەو میدیا عێراقییە لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایى هەرێم لە کاتێکى پێشترى ئەمڕۆدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەواوی رێكارەكان بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی سێ تەواو بوون و، تەنها واژووی وەزیری دارایی عێراق ماوە بۆ ئەوەی مووچە رەوانەبكرێت.
ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستیشیكردەوە، پاش واژووكردن تەمویلی مووچە ئەنجامدەدرێت و ئەمڕۆ یاخود سبەى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت.