سەرچاوەیەک: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم واژوودەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سبەینێ لە بەغداد رێککەوتنی سێ قۆڵی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم واژوودەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، سبەینێ وەفدێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەگەڵ وەفدی کۆمپانیا نەوتییەکان دەچنە بەغداد و لەگەڵ وەفدی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە و بڕیارە واژوو لەسەر رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بکرێت.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئەو ئاستەنگی و تێبینیانەی لەبارەی دۆسیە و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەن، چارەسەردەکرێن و ناخرێنە کۆبوونەوەی دیکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکەی سبەینێ کۆتا کۆبوونەوە دەبێت لەبارەی ئەم دۆسیەوە و کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەیە، رێککەوتن واژوودەکرێت و رۆژی سێشەممە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: پەسەندكردنی یاسای كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەسەندكردنی یاسای “كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی” بە “هەنگاوێكی گرنگ بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری” ناوزەد…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پێدەچێت وادەی پڕکردنەوەکەی درێژنەکرێتەوە. نەوزاد شێخ…
Total
0
Share