وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پابەندبوون بە ده‌وامەوە.

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ئەمڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و جێگرانی سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبووه‌وە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، وەزیر جه‌ختیكردووەتەوە‌ كه پێویستە‌ پابه‌ندی ئه‌رك و دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان بن و به‌زانستی سه‌ربازیی نوێ، كه‌ هاوتا بێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان، پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم بكه‌ن.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بەپێویستی دانیوە فەرماندە و هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركیان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه‌كان، كه‌ باشتر پابه‌ندی ده‌وام و ئه‌ركیان بن.

وتوشیەتی، “به‌وردی كاربكه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی نیشتمانیی پێشمه‌رگه‌ و میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان”.

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوایكرد فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژییه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه ‌و ساز و ئاماده‌بن.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ هۆشداریدا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان و ڕایگه‌یاندووە، “دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان ده‌خوازێت ڕیزه‌كانتان پته‌وتر بكه‌ن و كه‌موكوڕییه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه‌ و هێزه‌كانتان پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كان بن”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال کردە ئامانج

بابەتی دواتر

تۆتنهام دووچاری قەیرانی وەرزشی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای دهۆکی هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییان هەستیان پێکردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی پێگەی (earthquakes)…
Total
0
Share