وەزارەتی بازرگانيی هەرێم بۆ دڵنیایی هاوڵاتییان نانی دروستكرد

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە خراپی ئەو ئاردە دەکەن، کە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای دەنگۆیەکی زۆری هاوڵاتییان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت، ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو گەنمەیان تاقیکردەوە، کە گەنمی سایلۆی هەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی بەرچاو ڕوونیی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسلەوەكراوە، دوای تاقیکردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێرییەوە،ئاردەکە بەپەسند ڕاگەیەندرا” .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
Total
0
Share