بەهۆی خۆڵبارینەوە لە كەركوك 94 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای كەركوك گواستییەوە، ئەمڕۆ خۆڵبارینی چڕ رووی لە شارەكە كردووە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە و چەند هاوڵاتییەك دووچاری تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

وتیشی، “بەپێی دوایین ئامارەكان تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ 94 كەس رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەركوك كراون و چارەسەری پێویستیان بۆدەكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا دۆخی ئەو كەسانە جێگیرە و بەشێكیان چوونەتەوە بۆ ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
Total
0
Share