ڤیدیۆ.. تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال کردە ئامانج

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لەناو بازاڕی شەنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە و تابلۆی هەرێمی کوردستانی پێوەیە، لە ڕووداوەكەدا كوژراو و بریندار هەن، بەڵام زانیاریی وردتر ئاشكرانەكراوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە سوپای تورکیا شەنگال بۆردوومان دەکات و پێشتریش چەندینجار ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی یەبەشە-ی كردووەتە ئامانج و هەر لە بۆردومانەکاندا چەند سەركردە و ئەندامێكی پەکەکەش شەهیدبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
Total
0
Share