تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە فەرمانیکردووە بە دانانی باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە وڵاتی قەتەر.
دیوانی میری قەتەر بڵاویکردووەتەوە، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە فەرمانیکردووە بە دانانی بەندەر محەمەد عەبدوڵا عەتیە وەک باڵیۆزی نوێی قەتەر لە سعودیە.
هەروەها بڕیاریداوە بە دانانی باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لەهەریەکە لە بەلجیکا، پەنەما، کوبا، ئیتالیا، جۆرجیا و یەکێتیی ئەوروپا.
لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا قەتەر باڵیۆزی خۆی لە سعودیە کشاندەوە.