ئێران بۆ ئیسرائیل: كۆگاكانی چەكە بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمییەكانت بۆردوماندەكەم

ئێران وێنەی كۆگاكانی چەكە بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل دەنێرێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و دەڵێت، “بۆردومانیان دەكەم”.

ماڵپەڕی “ئینتل سكای” تایبەت بە گەشتی ئاسمانی و شیكردنەوەی وێنەی مانگە دەستكردەكان ئاشكرایكرد، ئێران هەڕەشەی لە ئیسرائیل كردووە بەوەی ئەگەر هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لەنێوانیاندا ڕووبدات، ئەوا كۆگاكانی چەكەكانی بۆردوماندەكات.

ماڵپەڕەكە دەڵێت، “ئێران لەڕێگەی نێوەندگیرە ئەوروپییەكانەوە وێنەی هەموو كۆگاكانی چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمیی ئیسرائیلی بۆ حكومەتی ئەو وڵاتە ناردووە و هۆشداریی پێداوە لەوەی ئەگەر شەڕ لەنێوانیاندا هەڵبگیرسێت، ئەوا یەكەم كارێك كە دەیكات بۆردومانكردنی ئەو كۆگایانە دەبێت”.

هاوكاتی ئەو زانیارییەی ماڵپەڕەكە بڵاویكردووەتەوە، عیماد ئابشناس سەرنووسەری ماڵپەڕی “ئیران دیپلۆماتیك” چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ئێراندا كردووە و ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندسی گراهام: کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە

سیناتۆرێکی ئەمریکا، رایگەیاند، کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە. لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا دەڵێت، “کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە و نامانەوێت…
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
Total
0
Share