تۆمەتباری کوشتنی ئارام محەمەد خۆی ڕادەستکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ئارام محەمەد حەمەساڵح ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 29ـی 10ـی 2026، لە قەزای شارەزوور ئارام محەمەد بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشانكرا و شەوی ڕابردوو تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کرد و دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share