پەنابەرێکی عێراقی لەناو کامپی هۆل دا کوژرا

ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، چەند چەکدارێک لە کامپی هۆل لە حەسەکە، هێرشیانکردووەتەسەر چەند کەسێک و پەنابەرێکی عێراقییان کوشتووە.

وەك ئاسایشی ڕۆژئاوا ئاشكرایكردووە، ئەو چەند چەکدارە گومان دەکرێت داعشبن و دوای کوشتنی کەسە عێراقییەکە، سێ کەسی دیکەیان بریندارکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پەنابەرە عێراقییەکە لە بەشی یەکەمی کامپەکەدا کوژراوە و دواتر دوو پەنابەری عێراقی و سورییەکیش لەهەمان هێرشدا برینداربوون.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە ڕۆژی شه‌ممه‌ لەناو هەمان کامپدا کەسێکی سوری کوژرابوو.

لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا 25 حاڵەتی کوشتن و هێرشکردن لە کامپی هۆل-دا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویانداوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی خەڵاتیكرد.. شۆفێرێک 65 ساڵە سەرپێچیی نەكردووە

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی کالیفۆرنیا دووەم گەورەترین ئاگرە لە مێژووی ویلایەتەکەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share