دەست بە رێوشوێنەکانی بەهەرێمبوونی بەسڕە کرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەزامەندی لەسەر ئامادەکردنی فۆڕمی راپرسی بۆ بەهەرێمبوونی پارێزگای بەسڕە دا.

حەیدەر محەمەد بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەکان لە بەسڕە رایگەیاند، فۆڕمی راپرسی بۆ وەرگرتنی رای 2% ی دەنگدەرانی بەسرە سەبارەت بە بەهەرێمبوونی پارێزگاکەیان ئامادەدەکەین، لەدوای بانگەشەبۆکردنی لەماوەی سێ رۆژدا لەلایەن راگەیاندنەکانەوە، بەناو خەڵكی پارێزگاکەدا بڵاودەکرێنەوە و پێویستە لەماوەی یەک مانگدا پڕبکرێنەوە و رادەستی کۆمسیۆن بکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای گەڕانەوەی فۆڕمەکان و وردبینیکردنیان و دەرکەوت کە رێژەی 2% ی دەنگدەران داوای بەپارێزگابوونی بەسڕە دەکەن، ئەمجارە فۆڕمی داواکاری بۆ 10% ی دەنگدەرانی پارێزگاکە بڵاودەکەینەوە، ئەگەر ئەو فۆڕمانەش بەپێی رێوشوێن و مەرجە یاساییەکان پڕکرانەوە و رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرانەوە، ئەوا ئێمە داواکارییەکی رەسمی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین بۆ دیاریکردنی رۆژی راپرسی لە پارێزگاکە.

داواکاری بەهەرێمبوونی بەسڕە ماوەیەکی زۆرە پرسێکی گرنگی ناو پارێزگاکەیە، ئەم داواکارییەش لەلایەن یەکێک لە رێکخراوەکانی پارێزگاکەوە پێشکەشی کۆمسیۆن کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەرێم دەتوانێت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ…
Total
0
Share