کەین نەگەڕاوەتەوە و گواستنەوەی بۆ سیتی نزیکبووەتەوە

ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام، هاری کەین لە کات و وادەی دیاریکراودا نەگەڕاوەتەوە بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، دووشەممە زۆرینەی ئەو یاریزانانەی لە پشوودابوون، لە نمونەی لوچێلسۆ و هۆیبێرگ، گەڕاونەتەوە بۆ یانەی تۆتنهام، سەرەتا پشکنینی پزیشکییان ئەنجامداوە.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی بڕیاربووە بگەڕێتەوە هاری کەینی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە، بەڵام یاریزانەکە نەگەڕاوەتەوە و بەو هۆیەوە پشکنینی پزیشکی بۆ نەکراوە، نەشزانراوە کەی دەگەڕێتەوە و چ وادەیەکی بۆ گەڕانەوەی دیاریکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، کەین لە یانەی مانچستەر سیتی نزیکبووەتەوە، ئەم هەوڵەی لەپێناو ناچارکردنی ئیدارەی تۆتنهامە بۆ دەستبەرداربوون لێی.

کەین بەدرێژایی وادەی یاریکردنی بۆ یانەی کەڵەشێرە ڕوومییەکانی شاری لەندەن، هیچ ناسناوێکی بەکۆمەڵی بەدەستنەهێناوە، ئەوەش ناچاریکردووە بیر لە داهاتووی بکاتەوە لە یانەیەکی گەورەتر، پێشبینیکراوە تێچووی گواستنەوەی لە تۆتنهامەوە بۆ هەر یانەیەکی دیکە 150 ملیۆن پاوەند بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریکای باشوور به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕی پێنجه‌می…
Total
0
Share