ڕۆی کین یاریزانێکی پۆرتوگال بە (ساختەچی) ناودەبات

ڕۆی کین، ئەستێرەی دێرینی ئێرلەندا و یانەی مانچستەر یونایتد ڕەخنەی توند ئاڕاستەی دوو یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکات.

کەین لە ئێستادا شرۆڤەکاری کەناڵی “ئای تی ڤی”یە و لە شیکارییەکدا سەبارەت بە شکستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یورۆی 2020 ڕایدەگەیەنێت، “جواو فیلێکس ساختەچییە، وڵاتەکەی پێویستی پێی بوو، بەڵام کە بەشداریی پێکرا چی کرد؟ نرخی گواستنەوەی چەندە؟ 100 ملیۆن یورۆ؟ ئەگەر من کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوومایە لە ژووری جلگۆڕینەکان یەخەیم دەگرت”.

هەروەها لەبارەی برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی مان یونایتد و پۆرتوگالەوە دەڵێت، “هەراسان دەبم کاتێک دەبینم یاریزانە کوالیتی بەرزەکان بەو جۆرەی فێرناندێز شووت ئاڕاستەی گۆڵ دەکەن، تۆپەکانیان بە ئاڕاستەیەکی دوور دەڕوات، تەنانەت وەک ئەوە وابوو تاقیکردنەوە بە گۆڵپارێزی بەلجیکا بکەن، ئەوانە یاریزانی پلە باڵان، هەرگیز مافی ئەوەیان نییە ئەو هەلە ئاسانانە بۆ وڵاتەکەیان لەدەستبدەن”.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر بەلجیکا، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام دۆڕاندنی تۆمارکرد، لە تایمی دووەمی روبەڕوبوونەوەکەدا بەشداری بە فێرناندێز و فیلێکس کرا، بەڵام دووانەی ناوبراو هیچ زیادەیەکیان پێشکەشنەکرد.

بابەتی پێشتر

یورۆی 2020.. مانچینی یادگارییەکی تاڵی لەگەڵ ڕاهێنەری بەلجیکا هەیە

بابەتی دواتر

کامیان بۆ بەرشلۆنە گونجاوە، هالاند یان مباپێ؟ ئینێستا بژاردەیەک دەکات..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین…
Total
0
Share