بەرشلۆنە بۆ مێسی چاوەڕێی کاتی گونجاوە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریانداوە لە ساڵی 2023 هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی لیۆ مێسی دەستپێبکەن، بەڵام یاریزانەکە هیچ بڕیارێکی نەداوە.

ئالفرێدۆ مارتینێز، ڕۆژنامەنووس لە ئێزگەی “ئۆندا سیرۆ” ڕایگەیاندووە، “هێشتا ئەو سەهۆڵبەندانە نەتواوەتەوە کە لەنێوان خوان لاپۆرتا و لیۆ مێسی-دا دروست بووە، بەهۆی ئەوەی دەستبەرداری یاریزانەکە بوون بەو جۆرەی کە ڕوویدا، بەڵام خەونی گەڕانەوەی یاریزانەکە زیندووە و هەڵوێستی ئیدارەی بەرشلۆنە ڕوونە.”

بە وتەی ڕۆژنامەنووسەکە، ئیدارەی بارسا دەزانێت مێسی تاوەکو 2023 لە پاریس دەبێت و ئامانجی داهاتووی مۆندیالە و هیچی دیکە، بڕیاریانداوە لە هاوینی 2023 هەنگاوەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی چڕ بکەنەوە، ئەم زانیارییەشی بە لەسەددا سەد دروست وەسف کردووە.

ئەفسانەکەی ئەرجەنتین هیچ ئاماژەیەکی بۆ لاپۆرتا و هاوکارانی نەکردووە، دوای مۆندیال دەردەکەوێت خەونی گەڕانەوەیە، یاخود یاریکردن لە ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ئه‌تله‌تیکۆ (250) ملیۆن یورۆی ڕه‌تکرده‌وه‌

بابەتی دواتر

سێر ڕاتکلیف کێیە؟ ئەو ملیاردێرەی دەیەوێت مان یونایتد بکڕێت..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share