ڕۆمیرۆ موشتەری زۆرە

ئەو ئاستە بەرزەى ڕۆمیرۆ پێشکەشی دەکات کردوییەتییە جێی سەرنجی چەندین یانەى گەورەى جیهانی.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەى لەگەڵ تۆتنهام و هەڵبژاردەى ئەرجەنتین، چەندین یانە پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆمیرۆوە کردووەو هەواڵی داهاتوویان پرسیوە.

پاش یارییەکەى ئیکوادۆر بەشێک لە یاریزانەکانی ئەرجەنتین سەرسامی خۆیان بەو ئاستە پیشاندا کە ڕۆمیرۆ پێشکەشی کردووە، لە نێویاندا مێسی و سکالۆنی دەبینران.

هەریەک لە یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێلسی و ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن هەواڵی داهاتووی ڕۆمیرۆیان پرسیوە.

کێشەکە ئەوەیە کە ئیدارەى تۆتنهام بە ئاسانی دەستبەرداری نابن و 80 ملیۆن یۆرۆیان لەسەر داناوە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سودانی دژی حەلبوسی تاوتوێدەکات

بابەتی دواتر

جێگرەوەکەى مباپی ، ئەرجەنتینییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share