توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 61 هەزاری تێپەڕاند

32 كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، 797 توشبووی نوێ تۆماركراون و كۆی توشبووانیش 61 هەزاری تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 797 توشبووی نوێ تۆماركراون كە بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە (283 دهۆك، 274 هەولێر، 195 سلێمانی، 31 گەرمیان و 14 هەڵەبجە).

هەر لەو ماوەیەدا 465 توشبوو لە شارەكانی هەرێم چاكبوونەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 32 كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە (11 مردن) و كەمترینیش لە گەرمیان بووە.

تائێستا 61 هەزار و 703 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و لەو ژمارەیە 37 هەزار و 584 كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 161 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم كلیك لێرە بكە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی:

بابەتی پێشتر

ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

سلێمانی.. 10 كەس بە كۆرۆنا مردن و تەندروستیی دۆخەكە بە مەترسیدار ناوزەد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share