ئێران ڤاکسینێکی دیکەی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی تەندروستیی ڕازیی ئێرانی، ئاشکرایکردووە ڤاکسینێکی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، دەتوانێت بەرامبەر کۆی جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەربێت.

عەلی ئیسحاقی، سەرۆکی دامەزراوەی تەندروستیی ڕازی بۆ میدیا ئێرانییەکان ئاشکرایکردووە، “ئێستا ڤاکسینەکەمان لە قۆناغی کۆتایی نزیک بووەتەوە و لەکاتی تەواوبوون و ئامادەبووندا، لە ڕێگەی وێبسایتی دامەزراوەکەوە ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت کە دەیانەوێت ڤاکسینەکە تاقیبکەنەوە”.

سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە وتوشیەتی، “تا ئەمڕۆ هەوڵمانداوە بە شێوەی زانستی کارەکانمان بەرینە پێشەوە و ڤاکسینێکی باش و بڕواپێکراو بۆ خەڵک بەرهەم بێنین و ئەوەش کارێکی گەورەیە و هیوادارین ببینە ناوەندێکی باشی گەشەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا”.

عەلی ئیسحاقی، لەبارەی کاریگەری ڤاکسینەکەیانەوە ڕایگەیاندووە، “لە ساڵی ڕابردووەوە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی ڤاکسینێک دژی کۆرۆنا لە دامەزراوەکە دەستیپێکردووە، ئەو ڤایرۆسەی لە دروستکردنی ڤاکسینەکەدا بەکارهێنراوە، دەتوانێت هەموو جۆرەکانی کۆرۆنا بناسێتەوە و پەلاماری بدات”.

سەرەڕای ئەوەی نزیکەی دوو مانگە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر مرۆڤ تاقیکردووەتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئێرانییەکان باوەڕیان بە ڤاکسینەکە نییە و دوای ئەو تاقیکردنەوەیەش ئیتر کوتان بە ڤاکسینەکە هیچ هەوالێکی دیکەی لەبارەوە بڵاو نەکرایەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. تەقینەوەیەك ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

چین دەیان كەسی دەستگیركردووە كە هەستاون بە ساختەكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share