نەخۆشییەكی مەترسیدار سەریهەڵدایەوە و چەندین كەس تووشیبوون

تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە، تەنها لە پارێزگایەك نزیكەی 10 كەس تووشی بوون و هۆشداری لە زیاتربوونی ژمارەكان دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیاندنی پارێزگای بەسڕە رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی تای خوێنبەربوونەوە تا ئێستا، نۆ كەس لە پارێزگاكە تووشی تای خوێنبەربوون بوون و دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوبرد.

لە راگەیەندراوێكدا پارێزگای بەسڕە هۆشداری داوە لە مەترسیی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون و دەڵێت، دابەشبوونی نۆ تووشبووەكە بەسەر تەواوی ناوچەكانی پارێزگای بەسڕەدا، وایكردووە ترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی تاكە هەبێت.

بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، پزیشكان هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتییان خۆیان دووربگرن لە گۆشتی سەرشەقامەكان و شوێنە نایاساییەكان و جەختدەكەنەوە، تا دڵنیانەبنەوە لە بوونی مۆری ڤێتێرنەری لەسەر گۆشت، نەیكڕن و بەكارینەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک “دژە زیندەکان” کەمبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هۆکار دادەنرێت

ئەگەری هەیە دواجار هۆشدارییەکان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە یەکێتیی ئەوروپادا کاردانەوەیان هەبووبێت، ئەنجامەکانی دەرکەوتبن. بەپێی ڕاپرسییەک کە…
Total
0
Share