بەشار ئەسەد ٪50 موچەی فەرمانبەرانی بەرزکردەوە

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی سوریا بە دەست دەیان قەیرانی ئابورییەوە دەناڵێنێت، ئەمڕۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ٪50 موچەی فەرمانبەران و سەربازانی بەرزکردەوە.

بڕیارەکەی بەشار ئەسەد یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت، حکومەتی سوریا نرخی نانی حوکمی و نرخی بەنزینی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

دوای هەردوو بڕیارەکە، واتە بەرزکردنەوەی نرخی شمەک و بەرزکردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەردەکەوێت ئەوەی لەم نێوەندەدا زیان دەکات، تەنها هاوڵاتییانی مەدەنین.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری، بەرزکردنەوەی موچەی فەرمانبەران خانەنشینانی سەربازی و مەدەنیش دەگرێتەوە، بەڵام بە ڕێژەی ٪40.

بەهۆی خەرجی بەردەوامی شەڕ و سزاکانی وڵاتان لەسەر حکومەتی سوریا، وڵاتەکە لەناو قەیرانێکی دارایی قورسدایە، لەگەڵ ئەوە نرخی دۆلار لەلای بانکەکانی حکومەت لەگەڵ بازاڕی ڕەش جیاوازە.

لە ئێستادا یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 472.82  پاوەندی سوری و ئەم بڕیارەی حکومەتیش تەنها ٪20ی دانیشوانی وڵات سودی لێدەبینن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر مەڕ دزین شوانێكی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم زیاتر لە ملیارێك و 600 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی تەرخانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share