بە تۆمەتی “سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر” دوو زیندانی ئێرانی لە سێدارە دەدرێن

دوو زیندانی ئێرانی کە پێشتر تۆمەتی “سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام”یان بەسەردا ساغبووەتەوە لە زیندانێکی شاری ئەراق لە سێدارە دەدرێن.

بەپێی مادەی 262 ی سزادانی ئیسلامی، هەر کەسێک تۆمەتی “سوکایەتیکردن، قسە پێوتن یان ناو زڕاندنی پێغەمبەری ئیسلامی بەسەردا ساغبێتەوە ئەوا لە سێدارە دەدرێت”.

یەکێک لە زیندانییەکان ناسنامەی ئاشکرا بووە و ناوی یوسف مهردادە و خەڵکی شاری ئەردەبیلە لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران و زیندانییەکەی دیکە ناسنامەی دیار نییە، بەڵام هەردوو زیندانییەکە ڕێکاری لە سێدارەدانیان تەواو بووە.

حکومەتی ئێران کە وەک خۆی دەڵێت حکومەتێکی ئیسلامییە، لەسەر “کفر کردن بە ئاشکرا، سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام” کەسانی دانیشتووی ئێران لە سێدارە دەدات و ئەوەش چەندینجار لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەت لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەتکراوەتەوە و ڕەخنەی توندی لێگیراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا لەسەر دۆخی ئاڵۆزی قامشلۆ هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

چوار بومەلەرزە لە گەرمیان ڕویاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share