وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەكاتەوە بڕیار لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی درابێت و دەڵێت، ئەو نوسراوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە ساختەیە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو نوسراوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەربارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكان بڵاوكراوەتەوە ساختەیە و هیچ بنەمایەكی ڕاستی تیادا نییە.
وتیشی، “چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا ڕاگەیەنراوێكمان بڵاوكردەوە و تیایدا دوپاتیدەكەینەوە كە هەر نوسراوێكی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردەوە دەربچێت لە كەناڵ و سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاویدەكەینەوە”.
سامان سیوەیلی دوپاتیشیكردەوە، هەر نوسراو و بڕیارێك لەو كەناڵە فەرمیانەوە بڵاونەبێتەوە، هیچ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە.
“ساڵانە لە سەروبەندی تاقیكردنەوەكاندا ئەم جۆرە هەوڵانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەدرێت بۆ شێواندنی دەروونی خوێندكاران و تێكدانی پڕۆسەی ئەزموونەكان، هیوادارین قوتابیان و خوێندكاران دوای ئەو بابەتانە نەكەون و تەنها پشت بە كەناڵە فەرمییەكانمان ببەستن” وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێدا.
ڕونیشیكردەوە، لەڕێی سكان و بەرنامەی فۆتۆشۆپەوە و چەندین بەرنامەی دیكەوە ئەو كەسانە ئەو جۆرە لە نوسراو ساختە دەكەن.