شۆفێرێک لە بازگەیەک هەڵدێت و تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکات

ئەمشەو شۆفێرێک لە بازگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ هەڵدێت و دواتر تەقە دەکات و کارمەندێکی هاتوچۆ برینداردەکات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی شۆرجە لە شاری کەرکوک دوای ئەوەی لەلایەن بازگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ لێپیچینەوە لە شۆفێرێک دەکرێت بەهۆی ئەوەی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکەی بەسەرچووە لە بازگەکە هەڵدێت”.

باسی لەوەشکرد، “دوای ئەوەی ماتۆڕسکیلێکی پۆلیس بە دوای شۆفێرەکە دەکەوێت و لە نزیک یاریگای کەرکوک شۆفێرەکە بە چەک کارمەندەکەی پۆلیسی هاتوچۆ بریندار دەکات”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا پۆلیسەکە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە و شۆفێرەکەش دەستگیرکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
زیاتر ببینە

لەدوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی لابردنی چەوری وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا

لەدوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی لابردنی چەوری زیادەی ورگ، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە و ئەو…
Total
0
Share