وەزیری داد: لەڕووی زمانەوانی و شكڵییەوە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیمان لاپەسەند نییە

وەزیری دادی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێز لە دادگا و بڕیارەکانی دەگرن، بەڵام بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نەوت و گازی هەرێم لەڕووی زمانەوانی و شکڵییەوە بەلای ئەوانەوە پەسەند نین.

فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی بڕیارەکەی دادگای  فیدراڵیی عێراق تایبەت بە نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هەرچەندە ڕێزمان بۆ ئەو دادگایە و بڕیارەکانی هەیە، بەڵام پێمانوایە بە دەرکردنی ئەو بڕیارە وەکو ئەوە وایە سەرلەنوێ دووبارە جارێکی تر دەستوور نووسرابێتەوە”.

وەزیری داد پێشیوایە، “ماددە دەستوورییەکان و ئەحکامەکانیان لە ناوەڕۆکەکانیان دەرهێنراون، بەوەش زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئەگەر بێت و ماددەکان لە ڕێگەی تەفسیرکردنیانەوە بێنەگۆڕین، ئەو تەفسیراتەی کە دادگای فیدراڵی پشتی پێ بەستووە، لە ڕووی زمانەوانی و شکڵیشەوە، بەلای ئێمەوە لە هەرێمی کوردستان، پەسەندنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share