پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین: سبەینێ قەدەغەی ڕاوەماسی دەستپێدەکات

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، سبەینێ قەدەغەی ڕاوەماسی دەستپێدەکات و تاوەکو مانگی حوزەیران بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە ڕۆژی 15ی ئازاری 2026 تاوەکو 15ی حوزەیرانی  2026، وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە هەرێمی کوردستان – عێراق دەستپێدەکات .

دەشڵێت، بڕیارەکه هەموو جۆرەکانی ڕاوی ماسی دەگرێتەوه و لە پێناو پاراستنی سامانی ماسییە لە هەرێمی کوردستان .

باس لەوەشدەکات، مەفرەزە و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەکارییان کردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەسەر زێی بچووک و دەریاچەی دوکان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، داوا لە هاوڵاتییان و ڕاوچییەکان دەکەین هەر کەلوپەلێک کە پەیوەندی بە ڕاوکردنی ماسیی هەیە دووری بخەنەوە لە دەریاچەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەڵێت، ڕاوکردن بە(کارەبا-ماددە ژەهـ.ـراوییەکان-ماددە تـ.ـەقەمەنییەکان-تۆڕی کون ورد….هتد) بەهەموو شێوەیەک لە هەموو کاتێک قەدەغەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share