پەروەردەی عێراق تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی دواخست

بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما یەكێك لە هۆكارەكانە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوەی قۆناغی شەشی ئامادەیی (12ی ئامادەیی) دوابخات.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بڕیاری ئەمدواییەی وەزارەت تایبەت بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێی ناوەندی و، بەهۆی ئەوەی تاقیكردنەوەكان یەك بەدوایەكدان، بڕیاردراوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی بۆ 21ی ئاب وەك وادەی یەكەم تاقیكردنەوە.

ئاشكراشیكرد، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا خشتەی نوێی تاقیكردنەوەكان دیاریدەكرێت، داواش لە خوێندكاران دەكات هەلی ئەم ماوەیە بقۆزنەوە بۆ تەواوكردنی ئامادەسازییەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی سەركەوتووانە.

پێشتر بڕیاربوو تاقیكردنەوەكان لە 27ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share