سودانی سەرجەم بڕیارەكانی سەردەمی كاربەڕێكەریی حكومەتەكەی كازمی هەڵوەشاندەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاندەوە كە لەلایەن حكومەتی پێشووەوە لە سەردەمی كاربەڕێكردندا دەرچووێندراون.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاندەوە كە لەلایەن دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە پاش 2021/10/8 دەرچوون.

پەرلەمانتار مەحمود حسێن قەیسی وێرای پشتڕاستكردنەوە وتی، “بڕیارەكە گرنگە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەهێزكردنی”.

بەپێی ناوەرۆكی ئەو بڕیارەش دیاریكردنی رائد جوحی بە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و بڕیاری دانانی پارێزگارەكانی نەجەف و زیقار هەڵدەوەشێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دروستكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبووندا چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورە هەیە

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دروستكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا دۆسیەی گەندەڵی گەورەهەیە، لیژنەكەشیان چەند بەرپرسێك ڕەوانەی…
Total
0
Share