دەستەی دەستپاکی: تیرۆریستێک بە شەهید تۆمارکراوە و مووچەی لەسەر وەرگیراوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی جێبەجێکردنی دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، نەوت، تەندروستی و شارەوانیی پارێزگای دیالە دەستیانگرتووە بەسەر دۆسیە پارەدان بە بنەماڵەی کەسێکدە کە تیرۆریست بووە و وەک شەهید تۆمارکراوە.

دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندووە، نووسراوێکیان دەستکەوتووە کە پاڵپشتییە بۆ پێدانی پارە بە بنەماڵەی کەسێک چونکە “قوربانیی تیرۆرە و شەهیدە”، سەرەڕای ئەوەی بەڵەنامەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ئەو کەسە چەکداری گرووپە تیرۆریستییەکان بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی دەرکەوتووە لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگاکە 168 هەزار لیتر نەوت بەفیڕۆچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كۆمپانیاكە دوو هەزار لیتر نەوتی سپی، بەسەر نانەواخانە و فڕنەكانی ناحیەی خالسدا دابەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆرە داخراون و بەشێكیشیان بە غازی شل كاردەكەن.

بابەتی پێشتر

ژنان گەورەترین قوربانییانی کوشتن بە پاساوی شەرەفن

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی سەوز خرایە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share