ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە و بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدڕاڵی دەدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەمان بڕگەی كارنامەی دانیشتنەكەی هەفتەی ڕابردوەوە كۆببێتەوە، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدڕاڵی و پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌ نێوان عێراق و سعودییه‌ ده‌درێت.

پاشانیش ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیازی پارێزگاری له‌ مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌نگیش له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای یانه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌درێت.

هەر بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكە خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌كرێت.

بڕیاره‌ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌كەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت، بەڵام ماوەی مانگێكە بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسای ئەندامانەوە نەتوانراوە كۆبوونەوەی ی په‌رله‌مان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

چاوشینەکانی نەوت، دیلۆیت و شەفافیەت.. 80 ملیۆن دۆلار قەرەبووی گەندەڵی

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق دەینێرێت مافی خەڵکە و خێر نیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share