سەدر له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر سوپاسی مستەفا کازمی دەکات لەبارەی رێککەوتنی کشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لەعێراق و داواش لە گروپە چەکدارەکان دەکات کردەوە سەربازییەکانیان ڕابگرن تا کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە خاكی عێراق.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، لەبارەی کشانەوەی هێزەكانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاندووە، “داگیركه‌ران ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین كه‌ بڕیارەكەیان ببه‌نه‌سه‌ر و جێبه‌جێیبكه‌ن”.

سەدر هەروەها داوا لەو گروپانە دەكات چاوەڕوانی ئەوەبن تا پڕۆسەی كشانەوەکە تەواو دەبێت هیچ كردەیەكی سەربازی ئەنجام نەدەن.

هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە بۆ گەیشتن بەو ڕێکكەوتنە لەگەڵ ئەمریکادا.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەكەیدا باسی لەوەشكردووە، “پیشتر مەرجمان دانابوو کە کاتێک ئەو پڕۆسەیە بڕیاری لەسەردرا پێویستە کردەوە سەربازییەکانی بەرگری بەڕەهایی بوەستێنرێن و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و سوپا بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش”.

ئەمشەو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە، دوای كۆبوونەوەكەش بایدن ڕایگەیاند، تا کۆتایی ساڵ هێزە شەڕکەرەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.

بابەتی پێشتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی كازمی و بایدن

بابەتی دواتر

ڕێككەوتنەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق ئاشكراكرا.. تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئەمریكا دەكشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
12
Share