وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەستپێکردووە بە مەبەستی ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی بەشێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

دەشڵێت، عێراق وەک یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکانی ناو ڕێکخراوی ئۆپیک، لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، بە جۆرێک کە ئاستی بەرهەمهێنان لە 4.3 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ نزیکەی 1.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەفسەرێک و کارمەندێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کەربەلا، ئەفسەرێک و کارمەندێک، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران. وەزارەتی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

خالید شوانی: مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و پابەندییەكانی جێبەجێبكرێن كێشەی مووچە نامێنێت

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد لێكتێگەیشتنەكەی گەیاندە ئەنجام و دەشڵێت، “بافڵ جەلال…
Total
0
Share