بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ دێره‌زور تۆپبارانكرا

ڕوانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا کە لە ناو کێڵگەیەکی نەوتیدایە لە ناوچەی ڕیفی دێرەزور، بە تۆپی دوورهاوێژ تۆپبارانكراوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە، ” لەلایەن میلیشیاكانی نزیك لە ئێرانەوە چەند گوللە تۆپێك ئاڕاستەی کێڵگەی نەوتی “عومەر” كراوە لە ناوچەی ڕیفی دێرەزور، کە هێزەکانی ئەمریکا کردوویانەتە بنەکەی سەربازیی خۆیان”.

ڕونیشیكردووەتەوە، “تائێستا بەتەواوی زەرەر و زیانەكانی هێرشەکە نەزانراون، بەڵام چەند ئوتۆمبێلێک لەو بنکەیە سوتاون كە سوپای ئەمریکای تێدایە”.

ڕوانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ ئاشكراشیكردووە، “میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە ئەو بنکەیەی سوپای ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان کاریگەریی لەسەر دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران نابێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئێران، هیچ…
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share