نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش بەهۆی ئەو دابەزینە زۆرەی نرخی لیرەی تورکییەوە.

بەپێی بڕیارێک کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا واژووی کردووە، موراد ئۆیساڵ، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا، لە پۆستەکەی دورخرایەوە و لە جێگەی ئەو ناجی ئیقبال، سەرۆکی بەڕێوەبردنی ستراتیجی و بودجە وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی دانرا.

هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئیبراهیم شەنەل لە جێگەی ناجی ئیقبال بۆ پۆستی سەرۆکی بەڕێوەبردنی ستراتیجی و بودجە دیاریکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی لیرەی تورکی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک کە 8.50 لیرەی تورکی بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکییە، ئەمەش لەلایەن چاودێر و شارەزایانی ئابورییەوە بە “کارەسات” ناودەبرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە شارەزایان باسلەوەدەکەن ئەم دەستێوەردانەی دەوڵەت هیچ گۆڕانکارییەک لە دابەزینی نرخی لیرەی تورکییدا ناکات، چونکە هۆکارەکانی زیاتر سیاسی و دەرەکیین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک و سێنتکۆم ئەنجامدا

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست. جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share