کۆمەڵەی گەردوونناسی سعودیە: هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

کۆمەڵەی گەردوونناسی سعودیە بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە گەردوونییەکان، پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

کۆمەڵەی گەردوونناسی سعودیە بڵاویکردەوە، “لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 7:12 خولەک بە کاتی مەککە مانگ دەردەکەوێت هەمان رۆژیش دیاردەی خۆرگیران روودەدات، بەڵام لە وڵاتە عەرەبییەکاندا نابیندرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتژمێر 6:42 خولەکی ئێوارە مانگ دەردەکەوێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆر و مانگ دەکەونە یەک ئاست ناتوانرێت بە چاوی ئاسایی ببینرێت”.

ئاشکراشیکرد، “رۆژی هەینی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان دایەوە

میدیاکانی ئێران باسلەوەدەکەن، کەمێک لەمەوبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان لە گورگان و ئازادشەهر،…
Total
0
Share