شوانێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندێکی مەریوان، لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنوری ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و ڕاستەوخۆ کوژراوە.

هاوڵاتییە کوردەکە، خەڵکی گوندی ئەسکۆڵە لە سنوری هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەپێی وتەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێ ئاگادارکردنەوە تەقەی لێکراوە.

هاوڵاتییە شوانکارەکە ناوی محەمەد حسێنییە و تەمەنی 23 ساڵ بووە، بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە گوندەکەی خۆی دوورکەوتووەتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

کوشتنی ئەو هاوڵاتییە شوانکارەیە، هاوکاتە لەگەڵ دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە شاخی تەتە، لە چەند کۆڵبەرێک، کە بەهۆی دەستڕێژەکەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا، تەمەن 40 کوژراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
زیاتر ببینە

دڵشاد عومەر: چەند بنکەیەک بەمەبەستی ئەنجامدانی خولی بێبەرامبەری بەهێزکردن بۆ خوێندکاران دەکەینەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا چەند زانیارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەکان و خولی بەهێزکردن ئاشکرا…
Total
0
Share