تەرمی پێشمەرگەیەك لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە

لەسەر رێگای قەڵادزێ تەرمی پێشمەرگەیەك لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە و وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، تەقەی لێكراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ئـ. ر. م.) لە رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1980، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر و پیشەی پێشمەرگە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە.

وتیشی، “بەپێی زانیارییەكانمان قوربانییەكە ویستوویەتی بچێتە قەڵادزێ، بەڵام لە رێگای نێوان ژاراوە-قەڵادزێ تەقەی لێکراوە”.

بكوژ و تۆمەتباری رووداوەكە لەئێستادا نادیارە، هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەكە و لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرەداودان بۆ ئاشكراكردنی تۆمەتبار، شۆڕش ئیسماعیل وای وت.

باسی لەوەشكرد، پاش ئەنجامدانی رێوشوێنە یاسایی و تەندروستییەكان تەرمەكەی بۆ پەیمانگای پزیشکیی دادی سلێمانی گوازرایەوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دامەزراندنی بۆ سێ دادوەر لە سلێمانی و دهۆك دەركرد

بابەتی دواتر

سێ وەزیری حكومەتی عێراق دەستلەكاردەكێشنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share