شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، شارەوانیی سلێمانی داوا لە خاوەنی پرۆژەکە دەکات ڕێنماییەکان جێبەجێبکات تا هاوکاربن لەو پرۆژە خێرخوازییەدا.

شارەوانیی سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە، “ڕێگریمانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئە‌ڵمانی كە ‌ھیچ ڕێنماییە‌كی سە‌لامە‌تی تیادانییە‌ و ‌لە‌سە‌ر (خە‌زانی ئاو) دروستكراوە‌. هاوکات ھیچ مۆڵە‌ت و ڕێنمایی لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایەتیی ئە‌وقافی سلێمانی وە‌رنە‌گرتووە و ‌بە‌پێی سایتپلانی ناو ‌پرۆژە‌كە‌ كارینە‌كردووە‌ .”

ئاماژە بەوەشکراوە، “سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی ڕێگە‌ بە‌ھیچ  دامە‌زراوە‌یەك نادات گەر حکومی بێت یان ھی تاكە‌كە‌س بێت، ھە‌ر پرۆژە‌یە‌ك لە‌سە‌ر سە‌رچاوە‌ی ئاو یان خە‌زانی ئاو، مزگە‌وتبێت یان كڵێسا یان ھۆڵی پرسە ‌و ھۆڵی ئاھە‌نگبێت دروستبکات.”

 بەپێی ڕاگەیەندراوی شارەوانیی سلێمانی، بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی ھە‌رزوو خاوە‌ن پرۆژە‌كە‌ی ئاگاداركردووەتەوە بە ‌ڕاگرتنی كارە‌كە‌ی لەڕێگەی نووسراوی فە‌رمی و یاسایی، بەڵام پابە‌ندنە‌بووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم تەنها لە باج و رسوومات و گومرگ و سزاکان مانگانە 313 ملیار دینار داهاتی هەیە

ئەندامێکی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “بەپێی راپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی هەرێم و عێراق، حکومەتی هەرێم تەنها لەباج…
Total
0
Share