نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە سەروو 75 دۆلارەوە مایەوە، زۆربەی پێشبینییەكان بەئاراستەی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەن.

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا جارێكی دیكە نرخەكەی بەزربوونەوەی تۆماركرد، یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیكەی 75.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوشێوەی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە نزیكەی 73.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەگشتی پێشبینییەكان بۆ نرخی نەوت و بازاڕی وزە بە ئاڕاستەی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، بەتایبەت بەهۆی زیاتربوونی خواست لەسەر وزە و دووبارە دەستپێكردنەوەی جموجوڵەكان لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریكا و ئاسیا بەگشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
زیاتر ببینە

راوێژكارێکی سودانی: لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا سزا…
Total
0
Share