سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

وتیشی، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و خشتەی مووچەش ئامادەیە، لەگەڵ گەیشتنی پارە، خشتەکە رادەگەیەندرێت و بە سێ رۆژ، مووچە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ له‌م به‌نزینخانانه‌ى سلێمانى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

له‌چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كى سلێمانى سبەینێ دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار بەردەوامی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی…
Total
0
Share