حكومەت 2.5 ملیار دینار بۆ وشكەساڵی تەرخاندەكات

بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵانە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردەدات بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ چارەسەری كێشەی وشكەساڵی تەرخانبكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 100 لە ڕێکەوتی 21ی نیسان کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان خەرجکرا.

ئاشكراشیكردووە، بڕیارەكە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە وەک ھەنگاوی یەکەم بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

لە 26ی ئایاری ڕابردوو دووەم كۆبوونەوەی تایبەت بە‌ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا بڕیاردرا بۆردێکی سەرەکی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و بۆردێکی لاوەکی لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دروستبكرێت.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەى چۆنێتی دەستپێکردنی قۆناغەکانی ڕوبەڕوبوونەوەى دیاردەى وشکەساڵى، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانیش ڕایگەیاند، دەبێ هەنگاوی بەپەلە بگرینەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی تۆكمە‌ ھە‌بێت‌ بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ ھاوڵاتیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share