30 خوێندكار لە سلێمانی ژەهراوی بوون

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خواردنی خراپبووەوە 30 خوێندكار ژەهراوی بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی دوكانن.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 30 خوێندكاری یەكێك لە پەیمانگەكان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە سەیرانگای دوكان و بەهۆی خواردنی خراپبووەوە ژەهراوی بوون و تەندروستییان تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەو خوێندكارانە دەهێندرێنەوە بۆ سلێمانی و تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکان جەمال: کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانە کراوە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتیانەیان کردووە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن…
Total
0
Share