كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر: دەمانەوێت پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییان زیاتر بكەین

كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت خزمەتگوزاریی و پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییان باشتربكەین و ژمارەی ئەو ڤیزانە بە هاوڵاتییان زیاتربكەین كە خوازیارن سەردانی فەرەنسا بكەن.

یان برێم كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند، دەمانەوێت هاوكاریی ئەو كەسانە بكەین كە خوازیاری وەرگرتنی ڤیزای فەرەنسان و لە سەرەتای ئەمساڵدا ناوەندێكی نوێی ڤیزامان لە هەولێر كردووەتەوە بۆ خشتەی چاوپێكەوتن كە هاوڵاتییان پێویست ناكات بچێتە نووسینگەی گەشتیاری و دەتوانرێت بە ئۆنلاین داواكاریی پێشكەشبكرێت و بە دینار پارە بدرێت.

كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر جەختیكردەوە كە رێژەی رەتكردنەوەی ڤیزای فەرەنسا لە 60%ەوە كەمیكردووە بۆ 40% و هەروەها ئاسانكاریكراوە بۆ پۆست مەیل و زانیاری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا ڕەسوڵ: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچەكانی نێوانمان

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەو ‏ناوچانەی لەبەردەم هەڕەشەی داعشدان ڕادەگەیەنێت، دەڵێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ…
Total
0
Share