پەرلەمانی سوید متمانەی لە ستێفان لۆڤێن، سەرۆك وەزیران سەندەوە، بەمەش پێویستە یان دەستلەكاربكێشێتەوە یاخود داوای هەڵبژاردنی نوێ بكات.
بەپێی ئەنجامی دەنگەكان زۆرینەی 181 ئەندامەكەی پەرلەمان پشتیوانییان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەت نیشاندا، كە لە ساڵی 2014ەوە لە دەسەڵاتدایە.
بەر لە دەنگدانەكە لۆڤێن دوایین هەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ چارەسەری كێشەی حكومەت بە سەرلەنوێ ئەنجامدانی وتووێژ دەربارەی پێشنیاری كەمكردنەوەی بنەماكانی تایبەت بە بەكرێدان، كە وایكرد هاوپەیمانە چەپەكانی پێشووی دژی بوەستنەوە.
بۆ بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە یان ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی نوێ، سەرەکوەزیران هەفتەیەک مۆڵەتی هەیە، واتا تا سێشەممەی داهاتوو.