(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا نۆ لە نۆ هاوشانی وێڵز بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی بڕی

ئەمشەو، یەکشەممە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 لەسەر ئاستی کۆمەڵەی یەکەم ئەنجامدرا، هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و وێڵز سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ئۆڵۆمپیکۆ ستادیەم سێیەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی ڕۆبێرتۆ مانچینی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی سکوادرا ئازۆرا لە خولەکی 39 لەلایەن ماتیۆ پیسیناوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/5npyvu

لەڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی سویسرا بە ئەنجامی (3-1) بردنەوەی بەرامبەر تورکیا تۆمارکرد، گۆڵەکانی سویسرا لە خولەکەکانی شەش، 28، 68 لەلایەن هاریس سیڤیرۆڤیچ و خێردان شاکیرییەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی تورکیاش لە خولەکی 62 لەلایەن عیرفان کان قەهوەچییەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/bcz71g

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و وێڵز سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد، هەرچی هەڵبژاردەی سویسرایە لە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆمەڵەکانی دیکەدا دەبێت بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە باشترین ئەو هەڵبژاردانەی پلەی سێیەم بەدەستدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن له‌ ڕووسیا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوو

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ…
Total
0
Share