لە یاریی نێوان فەرەنسا و مەغریب چی ڕوودەدات؟

سبەینێ چوارشەممە، لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی قەتەر، فەرەنسا و مەغریب ڕووبەڕوودەبنەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ڕووی کوالێتی و مێنتاڵەوە لە مەغریب بەهێزترە، زۆرینەی شارەزایان چاوەڕوانی بردنەوەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا دەکەن، بەڵام بەدووریش نازانرێت مەغریب لە نووسینەوەی هەژەندەکانی بەردەوام بێت.

هوگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی “لێس بلوس” لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا نهێنییەکی ئاشکراکرد، دەکرێت ببێتە ڕۆشناییەک بۆ تێگەیشتن لە سیناریۆکانی یارییەکە.

لۆریس دەڵێت، “ڕێزی مەغریب دەگرین، بردنەوەیان لە بەلجیکا، ئیسپانیا، پۆرتوگال لەخۆوە نییە، بەڵکو کوالێتییان بەرزە و ڕکابەرێکی بەهێزن، ئێمە بە شێوازی هێرشبەریی ڕووبەڕوویان دەبینەوە، هەوڵدەدەین بە خێرایی گۆڵێک تۆماربکەین، پاشان پارێزگاری لە هاوسەنگی یاریکردنمان دەکەین بۆ ئەوەی بە هێرشی هەڵگەڕاوە گورزمان لێنەدەن.”

بە لێدوانەکانی لۆریس-دا دەردەکەوێت، کە هەمان سیناریۆ و شێوازی ئیسپانیا و پۆرتوگال دووبارە دەکەنەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا مباپێ و دێمبیلی و جیرو سەرکەوتوو دەبن لە هەژاندنی تۆڕی یاسین بونۆ.

بابەتی پێشتر

ئەوەی مێسی بۆی دەگەڕێت (40) ساڵە دیار نەماوە

بابەتی دواتر

شەش زەبەلاح بە (100) ملیۆنەوە لە مەدریدن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share