گۆڕانکارییەکانی مۆندیالی 2026 بۆ هاندەرانی هەرێمی کوردستان دەبێتە کێشە

بڕیارە مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک، کەنەدا بە بەشداریی (48) هەڵبژاردە سازبکرێت.

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا بڕیار لە ژمارەی کۆمەڵەکان نەدراوە، بەڵام ئاشکرایە لە بری (64) یاریی (104) یاریی دەبێت ئەنجامبدرێت، ئەگەر بێتو کۆمەلەکان بکرێن بە (12) گرووپی چوار هەڵبژاردەییەوە.

یەکێک لە خاڵە نەرێنییەکانی مۆندیالی 2026 کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانە.

ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ” نووسیویەتی، یاریی دەستپێکی ڕۆژانەی مۆندیال کاتژمێر (5:30)ی سەرلەئێوارە بە کاتی “سان فرانسیسکۆ” دەستپێدەکات، کە جیاوازی (11) کاتژمێری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەکەوێتە کاتژمێر (8:30)ی بەیانییەوە.

هەروەها ئەگەرێکی بەهێزیش لە ئارادایە کە لە ڕۆژێکدا شەش یاریی ئەنجامبدرێت، بێگومان ئەو ژمارە زۆرەی ڕووبەڕووبوونەوەکان ڕووماڵکردنی بۆ میدیاکان قورسە، بە هەمانشێوە هاندەرانیش ناچارن بەهۆی کاروباری ڕۆژانەوە چەند یارییەک پشتگوێبخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share