پلانی بەرشلۆنە: کانسێلۆ، یان دووانی دیکە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە، هەوڵەکانی بە ئاراستەی جواو کانسێلۆی بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی مانچستەر سیتی دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، گواستنەوەکە مەحاڵ نییە، تەنانەت لە دوایین سەردانی خوان لاپۆرتا و ماتیۆ ئالیمانی سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسا بۆ پۆرتوگال، ئەم تەوەرە لەگەڵ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی تاوتوێکراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی دەرخستووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئیدارەی بارسا لە واژۆکردنی گرێبەستەکەشدا کێشەیان بۆ دروستبووە، چونکە ئەوان دەیانەوێت مان سیتی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و گرێبەستی بێبەرامبەری لەگەڵدا واژۆبکەن، ئەوەش ئەگەرێکی زۆر لاوازە.

نرخی گواستنەوەی کانسێلۆ (70) ملیۆن یورۆ-یە، لاپۆرتا و هاوکارەکانی ناچارن یاریزانێک بە هەمان نرخ بفرۆشن، لە نموونەی فرینکی دی یۆنگ، یاخود فرانک کیسێ.

کەتەلۆنییەکان پلانیان داڕشتووە، لەئەگەری شکستهێنان لە واژۆکردنی گرێبەستی پۆرتوگالییەکە، یەکێک لە دیێگۆ دالۆت، یاخود تۆماس مونیێر بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

ناوبژیوانی کلاسیکۆ بەدڵی ڕیاڵ مەدرید نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share