ئێران ڤیزا بۆ عێراقییەکان هەڵدەگرێت

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادار کردووەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە و هەڵگرتنی ڤیزا بۆ خاوەن پاسپۆرتە ئاساییە عێراقییەکان.

ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “وەک بڕیاردرابوو ڤیزا بۆ خاوەن پاسپۆرتە ئاساییەکانی عێراق هەڵبگیرێت و پێویستیان بە ڤیزا نەبێت لە کاتی سەردانی وڵاتی ئێران”.

چوارشەممەی ڕابردوو حکومەتی ئێران کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی سەردانیکردنی هاوڵاتییانی عێراقەوە بۆ وڵاتەکەی دەرکرد و ئاشکرایکرد، “لە ئەگەری ڕازیبوونی عێراق بۆ هەڵگرتنی ڤیزا ئەو وڵاتە ئامادەیە ڤیزا بۆ هاوڵاتییە عێراقییەکان هەڵبگرێت”.

پێشتر چەندجارێک هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراقدا ڕویداوە و ئێران دەیەوێت بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ عێراقییەکان سودی زیاتر لە کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەی وەرگرێت، بەهەمان شێوە گەشتیارە ئاینییەکانی ئێران بۆ عێراق سودی ئابوریان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە “گرنگترین خاڵ” دەكات

ئێران، لە زاری وەزیری دەرەوەی دووپاتیدەكاتەوە، لەمڕۆوە گەڕی هەشتەمی ‏وتووێژەكان دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەكاتەوە و تایبەت ‏دەبێت…
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share