توركیا نایەوێت وەك ڕواندا بێت

توركیا هەر زوو وەڵامی بیرۆكەی كاندیدێكی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەداتەوە، ڕەتیدەكاتەوە وەكو ڕواندا ببێتە ناوەندی وەرگرتنی پەنابەر و كۆچبەران.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی بەریتانیا، دوێنێ لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی، باسی لەوە كردووە كە دەیەوێت هاوشێوەی ڕواندا، دانوستان لەگەڵ توركیا بكات بۆ ئەوەی پەنابەران و كۆچبەران ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكەن.

بەڵام هەرزوو وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی بیرۆكەی لەو شێوەیەی دایەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە میدیای بەریتانیدا هەواڵێك بڵاوبووەتەوە، گوایە لیز ترەس ڕایگەیاندووە ئەگەر ببێتە سەرۆک وەزیران، داوا دەکەن ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی ئەوەی لەگەڵ ڕواندادا کراوە، لەگەڵ تورکیاش واژووی بکەن، بۆ ناردنی کۆچبەر و پەنابەر بۆ توركیا”.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ڕوونی دەڵێت، “هیوادارین ئەم هەواڵانە ڕاست نەبن، تورکیا نابێتە کامپی پەنابەران، یان پارێزەری سنووریی هیچ وڵاتێک”.

بابەتی پێشتر

پەرداخە تایبەتەکەی هیتلەر بە زیاتر لە 10 هەزار پاوەند دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

ئەبوغرێب بەرامبەر خاشقچی<br> بن سەلمان بەمجۆرە وەڵامی بایدنی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند كاتژمێر لەبەرزبوونەوەی جارێكی دیكە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 121 دۆلار…
Total
0
Share