ژمارەی چاکبوونەوە نزیکەی دوو هێندەی توشبوونە بە کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 440 توشبوون و 717 چاکبوونەوە تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەیدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 68 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنابوون، لە سلێمانی 166 کەس، دهۆک 180 کەس، هەڵەبجە شەش کەس , لە گەرمیان 15 کەس و ڕاپەڕین پێنج کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

هەروەها لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 717 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە هەولێر و کەسێکیان لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تائێستا 174 هەزار و 311 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 161 هەزار و 896 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 331 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو…
Total
0
Share